اخر الاخبار
الرئيسية » دوايين هه وال » ئەم هەفتەیە مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەكرێت

ئەم هەفتەیە مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەكرێت

عمكاباد – هةولير

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ خەندان نێردراوە، تیایدا ئاماژە بە دابەشكردنی مووچەی چەندین وەزارەت و دەستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دراوە بۆ ئەم هەفتەیە.

دەقی راگەیەندراوەكە:

راگەیەنراوێك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە‌.

لە بەردەوامیی پرۆسەی دابەشكردنی مووچەدا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی ئابی ژمارەیەك وەزارەت و دەستە و دەزگای سەر بە حكوومەت دابەش دەكات كە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

رۆژی یەكشەممە 2015/11/29 مووچەی مانگی ئابی هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووریی و كاروباری شەهید و ئەنفالكراوان، خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

رۆژی دووشەممە 2015/11/30 مووچەی مانگی ئابی وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، كارەبا، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، سامانە سرووشتییەكان، بازرگانی و پیشەسازی، پلاندانان و دەزگاكانی مین، دیوانی چاودێریی دارایی و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دەستەكانی ماف، ژینگە، وەبەرهێنان، دەستپاكی و ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

رۆژی سێشەممە 2015/12/1 مووچەی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕۆشنبیری و لاوان و گواستنەوە و گەیاندن دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری
28-11-2015

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*