اخر الاخبار
الرئيسية » دوايين هه وال » رۆمیۆ هەكاری: لایەنێکی کارا دەبین بۆ سەرخستنی ڕیفراندۆم

رۆمیۆ هەكاری: لایەنێکی کارا دەبین بۆ سەرخستنی ڕیفراندۆم

 

عمكاباد هەولێر-KDP.info-  سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی بەیت نەهرێن ڕایگەیاند، لەمێژە هەڵوێستی خۆیان لەبارەی ڕیفڕاندۆمەوە بە (سەرۆك بارزانی) ڕاگەیاندووە، پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا پشتگیری لە ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم لە ناوچەكانی خۆیان دەكەن، هەروەها لایەنێكی كارا دەبن بۆ سەرخستنی پرۆسەی ڕیفڕاندۆم.

(رۆمیۆ هەكاری)، سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی بەیت نەهرێن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ”لەمێژە هەڵوێستی خۆمان لەبارەی ڕیفڕاندۆمەوە بە (سەرۆك بارزانی) ڕاگەیاندووە، پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا پشتگیری لە ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم لە ناوچەكانی خۆیان دەكەن و لایەنێكی كاراش دەبین بۆ سەرخستنی پرۆسەی ڕیفڕاندۆم.”

(هەکاری) گوتی: ”خەڵكی ئێمە دەزانێت كە كێ ئەوانی لە زێدی باب و باپیرانی خۆی وەدەرناوە، كێ ماڵەكانی ئەوانی سووتاندووە و وێرانی كردوون، كێ باوەشی بۆ ئەوان كردووەتەوە و یارمەتیی ئەوانی داوە، بۆیە دەبێ خەڵكی ئێمە ئەو حەقیقەتەی لەبەرچاو بێت و بڕیاری خۆی بدات، بەڵام بەتەئكید خەڵكی ئێمە، هۆشیارە و دەزانێت كە كێ پاڵپشتی لە ماف و داخوازییەكانی ئەوان دەكات و كێ دژی ئەوان وەستاوەتەوە.”

سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی بەیت نەهرێن، لە درێژەدا گوتی: ”ئێمە لەگەڵ ئەوەین لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم ڕیفڕاندۆم ئەنجام بدرێت، بەتایبەتی لە دەشتی نەینەوا، كە خەڵكی ئێمە زۆربەیان لەو ناوچەیە دەژین، بۆیە خەڵكی ئێمە بەو بڕیارە زۆر خۆشحاڵ بوونە و پشتگیری لەو پرۆسەیە دەكەن، بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە بگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان.”

(ڕۆمیۆ هەكاری)، سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی بەیت نەهرێن، ئاماژەی بەوەش كرد: ”تا ئێستا زیاتر لە 680 خێزان گەڕاونەتەوە تلسقۆف. تلسقۆف، ئێستا شارێكی ئاوەدانە، هیوادارین ئەو خەڵكەی ماوە و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە، هەموویان بگەڕێنەوە و شارەكە جارێكی دیكە زیاتر لە جاران ئاوەدان بكەنەوە. شارەدێی باتنایە بە تەواوەتی لە لایەن داعشەوە وێران كراوە و خەڵكەکەی نەگەڕاونەتەوە، یەكێك لەو هۆكارانەیشی كە هەمووی خەڵك نەگەڕاونەتەوە، كەمیی خزمەتگوزارییە لەو ناوچانەدا، ئەگەر ناوچەكە ئاوەدان بكرێتەوە و پرۆژەكان دووبارە بنیات بنرێنەوە؛ وەكو ئاو، كارەبا و پڕۆژەكانی دیكە، بەتەئكید خەڵكەكە هەمووی دەگەڕێتەوە.”

2 تعليقان

  1. I wish to show my thanks to you just for bailing me out of this difficulty. Because of scouting through the internet and getting concepts which were not productive, I was thinking my life was over. Existing without the presence of answers to the difficulties you’ve resolved by way of your entire review is a critical case, as well as the kind that might have in a negative way damaged my career if I hadn’t noticed the blog. Your training and kindness in maneuvering a lot of stuff was precious. I am not sure what I would have done if I had not come across such a stuff like this. It’s possible to at this point relish my future. Thanks a lot so much for the high quality and sensible help. I will not be reluctant to suggest the sites to anyone who should receive guide on this issue.

  2. I am just commenting to let you be aware of what a perfect discovery my wife’s princess experienced visiting yuor web blog. She learned many things, with the inclusion of how it is like to have a very effective coaching character to make other people without hassle completely grasp a variety of complex topics. You truly exceeded our own desires. I appreciate you for showing such useful, trustworthy, revealing and even unique guidance on that topic to Emily.

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني .