اخر الاخبار

مندوب طبي

کۆمپانیای بەهاری کار

ناونیشانی کار: نوێنەری پزیشکی (مندوب طبي)
سەرپەرشتیاری ڕاستەوخۆ : سەرپەرشتیاری بەشی پزیشکی
شوێنی کار: سلێمانی + ( لەگەڵ ئەگەری دەرچوون بۆ دەرەوەی شار)
کاتی کارکردن : Full time ، ٦ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا
ژمارەی کاندید : ١ کەس
کورتەی کارەکە:
کاندیدی ئاماژە پێکراو پێویستە هەڵبستێت بە کارەکانی بەشی پزیشکی و سەردانی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکان و هەروەها کلینیکی پزیشکەکان .
لێپرسراوێتی و ئەرکەکان :
• ناساندن و پێدانی زانیاری بەرهەمەکانی کۆمپانیا.
• کۆکردنەوەی زانیاری لە کاتی سەردانەکانیدا و پێدانی ڕاپۆرت بە بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆی کارمەند.
• هەر کارێکی تر کە پێێ بسپێردرێت.

ئەزمون و پێداویستە داواکراوەکان:
• ئەزمونی کارکردنی هەبێت لە تایبەتمەندی کاری مەندوبی پزیشکیدا و باتایبەتی کاری شیری منداڵان
• باشتر وایە ئەزموونی کارکردنی هەبێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ پزیشکانی مناڵاندا.
• بڕوانامەی دبلۆم و بەرەوسەروەی هەبێت لە بەشە زانستێکان یان پزیشکێکان دا.
• توانای هەبێت بۆ سەفەر کردن و سەردانکردنی ناوچەکان بۆ چەند جارێک لە مانگێکدا کە بە پێێ پێویستی کارەکە دیاری دەکرێت لەکاتی چاوپێکەتندا.
• بەکارهێنانی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و ئیمەیڵ و ئینتەرنێت .

پێشکەش کردنی سی ڤی :
تکایە سی ڤیەکانتان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیلە: jobs@bahargroup.net
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٥٣٣١٨٨٦٣١) لە کاتژمێر 09:00 بەیانی بۆ کتژمێر 04:00 دوای نیوەڕۆ.

تێبینی : تکایە لە کاتی ناردنی ئیمێلدا ناونیشانی کارەکە بنوسن بە پێچەوانەوە سی ڤیەکان نابینرێن.