اخر الاخبار
الرئيسية » فرص عمل للشباب » هەلی كار لە بێستون گروپ

هەلی كار لە بێستون گروپ

هەلی كار لە بێستون گروپ

ناونیشانی كار : جێبەجێكاری فرۆشتن

شوێنی كار : سلێمانی ، ئۆفیسی سەرەكی بێستون گروپ

ڕۆڵى گشتى

پێشكەشكردنى پشتیوانى كارگێڕى بۆ تیمى فرۆشتن لەپێناو جێبەجێكردنی كارەكانی فرۆشتن و لۆجستى و گواستنەوە. سەرپەرشتیكردنى جوڵە و دابەشكردنى بەرهەم و كەرەستەكان لە كۆمپانیادا. پلاندانان و بەڕێوەبردنى خزمەتگوزاریە لۆجستیەكان و كۆگاكان و گواستنەوە و خزمەتگوزاریەكانى كڕیاران. ئاڕاستەكردن و چاككردن و هەماهەنگیى سوڕى تەواوى سیستەم. پەیوەندیكردن و دانوستان لەگەڵ هاوردەكاران و دروستكاران و بەكاربەران.

بەرپرسیارێتیە سەرەكیەكان

• تۆماركردنى هەموو بەرهەمەكان و چالاكیە بازرگانیەكان لە پرۆگرامی تایبەت بە كارەكان.

• ڕێكخستنی خزمەتگوزاریە لۆجستیەكان، بەرزكەرەوە، ئۆتۆمبێلی گواستنەوە بەپێی خواستی كڕیاران و پێویستی كارەكان.

• هەماهەنگى لەگەڵ كۆمپانیاكانى گواستنەوە و ڕێكخستنی گواستنەوەی موادە داواكراوەكان.

• كۆكردنەوەى لیستە ڕۆژانەكانى بارەكان و فەرمانى ڕادەستكردن بە شوێنى كڕیاران.

• دامەزراندن و چارەسەركردنى فەرمانەكانى فرۆشتن لە كاتى گونجاودا.

• ئاگاداركردنەوە بەڕێوەبەری فرۆشتن لە هەر چالاكیەكى نائاسایى.

• پەلەكردن لەجێبەجێكردنی داواكاریى بەپەلەكان.

• پلاندان و بەدواداچوونى بارى بەرهەمەكان بەپێى خواستى كڕیاران.

• ئامادەكردنى ڕاپۆرتى ورد بۆ بەڕێوەبەری فرۆشتن.

• بەدواداچوون لەگەڵ كڕیاران بە تەلەفۆن/ئیمەیڵ بۆ مەبەستى بەجێگەیاندنی كارەكان.

• پێشكەشكردنى یارمەتى كارگێڕى بۆ تیمى فرۆشتن و ئەندامانى تیمى كارگێڕى.

لێهاتوییەكان پێویستەكان

• شارەزا لە كارگێڕى كار و جێبەجێكردنی ئەركەكان

• توانای قسەكردن و نوسین بەباشی بە زمانەكانی عەرەبی و كوردی.

• پێشینەی كار 2 بۆ 4 ساڵ لە بواری فرۆشتن و جێبەجێكردنی فرۆشتندا.

• بڕوانامەى دبلۆم / بەكالۆریۆس لە بەشی بزنس یان بەشێكی پەیوەندیداردا.

• كارامەیى ڕێكخستنى نایاب لەكار و چالاكیەكاندا.

• زانیاریى قوڵ لەبارەى لۆجستى و سیستەمى گواستنەوەی مواد.

• كارامەیى باش لە دانوستان و مامەڵەكردن لەگەڵ خەڵكدا.

• كارامەیى باش لە چارەسەركردنى كێشە.

تكایە سیڤی بنێرن بۆ ( jobs@bestungroup.com ) یان پەیوەندی بكەن بە 07704635025